سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات وپاراستنی ئاسایش وسه‌قامگیری بهرپسسیارێتی هه‌مولایه‌كه به‌بێ جیاوازی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/5/2018 ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی نشتیمانی بوو، كه هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆككۆمار دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی وسه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیه دكتۆر سالح موتله‌گ وژماره‌یه‌ك له پاڵێوڕاوه سه‌ركه‌وتوه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ساڵی 2018 ئاماده‌یبوون.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی سیاسی وقۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و دواییه‌و و گرفت و كێشه‌كانی پرۆسه‌ی ژماردنی ده‌گه‌كان كرا‌و سه‌رۆك جبوری دوپاتیكرده‌وه كه پێویسته رێكاری یاسایی ئاشتیانه بگیرێته‌به‌ر بۆ سكاڵا‌و سه‌رپێچیه‌كان و گوتی كه زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات وپاراستنی ئاسایش وسه‌قامگیری به‌رپسیارێتی هه‌مولایه‌كه به‌بێ جیاوازی.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له فراكسیۆنه سیاسیه‌كان كرد هه‌مو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنی گونجاو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌زوترین كات و دوپاتیكرده‌وه:” پێویسته حكومه‌تی داهاتوو هه‌مو خواسته‌كانی شه‌قامی عیراقی بێنێته‌دی و هه‌مو پێكهاته‌كانی وڵات كۆبكاته‌وه”.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
21/5/2018