سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له سه‌رۆكی توركیا ده‌كات به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25/6/2018 به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یدا پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ڕێز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد.
جبوری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی:
گه‌رمترین پیرۆزبایی له به‌ڕێز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا وحكومه‌ت و گه‌لی توركیا ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێزی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا و ئه‌و بۆنه‌یه ده‌قۆزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر قوڵی په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات بكه‌مه‌وه و هیواخوازین كه خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی دۆست بكات له‌هه‌مو ئاسته‌كاندا”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ سه‌رۆك و گه‌لی توركیا خواست و رۆڵی توركیا له‌پاڵپشتیكردنی گه‌لی عیراق له‌قه‌یرانه‌كاندا به‌رزنرخاند.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
25/6/2018