سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له باڵیۆزی توركیا ده‌كات و دووپاتیده‌كاته‌وه كه دۆسیه‌كانی خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێدانی ئابوری وپه‌یوه‌ندی هاوسه‌نگ گرنگترین ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی داهاتو ده‌بێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25/6/2018 پێشوازی له باڵیۆزی توركیا له عیراق به‌ڕێز فاتح یه‌ڵدز كرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له گه‌لی توركیا‌و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌زمونی توركیا ئه‌زمونێكی كه‌م وێنه‌یه له‌هه‌ستكردن به به‌رپسیارێتی و هوشیاری گه‌لی توركیا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی عیراق كرا‌و سه‌رۆك جبوری دوپاتیكرده‌وه كه عیراقیه‌كان سورن له‌سه‌ر سه‌رخستنی ئه‌زمونی دیموكراتی و ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانیدا رویدا یه‌كێكبوو له ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م عیراقیه‌كان وگه‌له‌كه‌مان ده‌توانێت وه‌كو جاره‌كانی تر به‌سه‌ریان تێپه‌ڕێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گوتی:” هێزه سیاسیه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن حكومه‌تێكی به‌هێز پێك‌بێنن كه بتوانێت بارودۆخی عیراق باشتر بكات “و گوتی كه” دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێدانی ئابوری وئالنگارییه‌كانی پێشوو ده‌بنه گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌قۆناغی داهاتودا”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی توركیا قوربانیه‌كانی گه‌لی عیراقی له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قاگیری ناوچه‌كه به‌رزنرخاند ودوپاتیكرده‌وه كه توركیا خوازیاره باشترین په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێدا دابمه‌زرێنێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
25/6/2018