هومام حه‌مودی داواده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له سه‌باره‌ت به دزه‌پێكردنی پسیارهكان بكرێت وههمو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان تێدایه ده‌ربكرێن
له‌بێده‌نگی حكومه‌ت نیگه‌رانه…
هومام حه‌مودی داواده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له سه‌باره‌ت به دزه‌پێكردنی پسیارهكان بكرێت وههمو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان تێدایه ده‌ربكرێن
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، داوای له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده به‌وه‌زیرو بریكارو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته بكه‌ن، به‌هۆی ئاشكراكردن و دزه‌پێكردنی پسیارهكانی بهكالۆریه ودواینیان دزه‌پێكردنی پسیارهكانی ماده‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بۆ خوێندنی ئاماده‌یی و داوایكرد تۆمه‌تباران و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌و كه‌یسه‌دا هه‌یه ده‌ربكرێن و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و به‌پێی یاسا بدرێنه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی گوتی:” نیگه‌رانین له بێده‌نگی حكومه‌ت بۆ دزه‌پێكردنی پسیارهكان و كه‌مته‌رخه‌می ئاشكرا به‌رامبه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده‌و پێویسته ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من له‌لاوازی كاری په‌روه‌رده‌یی وبه‌رپرسن لهگهمهكردن به‌هه‌ستی قوتابیان و به‌فیڕۆدانی زه‌حمه‌تی ئه‌وان سزا بدرێن” هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گوتی ” دیارده‌ی دزه‌پێكردنی پسیارهكان و دواینیان پسیارهكانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی وێنه‌یه‌كی خراپی سه‌باره‌ت به‌كه‌رتی په‌روه‌رده له‌عیراق بۆ جیهان گواستوته‌وه وگومانیش ده‌خاته سه‌ر رێوشوێنه‌كانی”.