هومام حه‌مودی‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ وه‌رزی‌ حه‌ج ودابینكردنی‌ باشترین خزمه‌تگوزاری‌ بۆ حه‌جیه‌كانی‌ عیراقی‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ حه‌ج تاوتوێده‌كات

جێگریی‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/6/2018 له‌باره‌گای‌ ده‌سته‌ی‌ حه‌ج له‌به‌غدا، چاوی‌ به‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ شێخ خالد عه‌تییه‌ كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ چه‌ند بابه‌تێكی‌ گرنگی‌ تایبه‌ت به‌ كاروباری‌ حه‌جیه‌كان و چۆنیه‌تی‌ دابینكردنی‌ هۆكاره‌كانی‌ گواستنه‌وه‌و شوێنی‌ حه‌وانه‌وه‌و سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ تر كرا.
حه‌مودی‌ داوایكرد گرنگی زیاتر به‌حه‌جیه‌كانی‌ عیراقی‌ بدرێت وكار بكرێت بۆ دابینكردنی‌ باشترین خزمه‌تگوزاری‌ وهه‌مو هۆكاره‌كانی‌ حه‌سانه‌وه‌ بۆیان له‌وه‌رزی‌ حه‌جدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شێخ عه‌تییه‌ به‌خێرهاتنی‌ شێخ حه‌مودی‌ و شاندی یاوه‌ری‌ كرد ودوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ كار ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی‌ هه‌مو خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ حه‌جیه‌كانی‌ عیراق ورونیكرده‌وه‌ كه‌ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌ رێوشوێنه‌كانی‌ دابینكردنی‌ گاستنه‌وه‌و حه‌وانه‌وه‌ی‌ حه‌جیه‌كان له‌وه‌رزی‌ ئه‌مساڵی‌ حه‌جدا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com