پەیامێک لە ئارام شێخ محەمەد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه بۆ د.حەیدەر عەبادی
به‌ڕێز د. حه‌یده‌رعه‌بادی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان
پاش ڕێز و سڵاو
هه‌روه‌ك به‌رێزتان ئاگادارن له‌دوای ڕوداوه‌كانی 16ی مانگی ڕابردو، پاشه‌كشێی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و چوونی سوپای عێراق بۆ ئه‌و ناوچانه به‌تایبه‌ت قه‌زای دوزخورماتو، به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆری هاولاَتیانی تۆزخورماتو به‌تایبه‌ت كوردنشینانی شارۆچكه‌كه ئاواره‌بون، له‌ئه‌نجامی كاردانه‌وه‌ی نابه‌رپرسانه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ندێكیش، زه‌ره‌رو زیان به‌ماڵ و سامانی به‌شێك هاولاَتیان له‌وناچه‌یه كه‌وت، هه‌ڵبه‌ته بۆ جێگاكانی تریش كه‌م و زۆر ئه‌م حاڵه‌ته نه‌خوازراوه ڕویداوه‌و، به‌داخێكی زۆریشه‌وه ڕوداوی نه‌خوازراوی كوشتن و ڕفاندن ڕویداوه‌و ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌لای خه‌ڵكی ئاواره دروستكردوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌شه له‌سه‌ر ئارامی دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه به‌عه‌ره‌ب و توركمانیشه‌وه.
به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین و هێزه ئه‌منیه‌كان له‌و ناوچه‌یه ته‌نها له‌پێناوی گێڕانه‌وه ئارامی و ئاسایش بۆ هاولاَتیانی ناوچه‌كه و گه‌ڕان به‌دوای بێ سه‌روشوێن و لێقه‌وماوان بوه و ناكرێ سوپاسی هاوكارییه‌كانیان نه‌كه‌ین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه تائێستا بارودۆخی شارۆچكه‌ی تۆزخورماتو وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌یه‌ك نیه بۆ دابینكردنی دڵنیایی تا ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێن و ماڵ و حاڵی خۆیان و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه له‌نێوان پێكهاته ڕه‌سه‌ن و لێقه‌وماو و خێرله‌خۆنه‌دیوه‌كانی ئه‌م ناوچانه‌دا.
هه‌روه‌ك چۆن له‌ڕۆژانی ئاواره‌یی و لێقه‌وماوی له‌مێژوی هاوبه‌شی ئه‌م پێكهاتانه‌دا چه‌ندین جار نان و ماڵیان وه‌ك برا به‌شكردووه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، داوا له‌به‌رێزتان ده‌كه‌ین په‌له‌بكه‌ن له‌ڕه‌وانه‌كردنی هێزی تایبه‌تی سوپای عێراقی بۆ تۆزخورماتو تاكۆنتڕۆڵی ئاسایشی قه‌زاكه بكه‌ن و به‌هاوكاری هێزه چه‌كداره‌كان و پۆلیس دڵنیایی و ئارامی بگێڕنه‌وه بۆ ئه‌م شارۆچكه لێقه‌وماوه، تا ئاواره‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌و ژیان ئاسایی بێته‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیش بوین له‌گه‌ڵ سه‌ركرده باڵاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وانیش ئه‌م پێشنیازه‌یان لاپه‌سه‌نده‌و چه‌ند جاریش داوامانكردووه جێبه‌جێبكرێ.
هێشتنه‌وه‌ی بارودۆخی تۆزخورماتو به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا له‌خزمه‌تی هیچ كه‌سێكدا نیه و هاوڵاتیانی كوردی ئه‌و ناوچانه وه‌ك هه‌ر هاولاَتیه‌كی تری پارێزگاكانی عێراق چاوه‌ڕوانیان له ئێوه هه‌یه به‌سیفه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌هانایانه‌وه بچی و ئاوڕیان لێبده‌یته‌وه و كۆتایی به‌نه‌هامه‌تیه‌كانیان بێ و ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان له تۆزخورماتو جارێكی تر دروستبێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزدا…
ئارام شێخ محه‌مه‌د
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق
2/11/2017