سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له شاندی هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیدان به دۆسیه‌ی زیانپێگه‌یشتووانی پارێزگاكه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/1/2018 پێشوازی له شاندێكی سه‌رۆك هۆزو پیاوه دیاره‌كانی هۆزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی عیراق به‌گشتی و گرنگی رۆڵی هۆزه‌كان له قه‌لاچۆكردنی تیرۆر و گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وبه‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی بارودۆخی پارێزگای نه‌ینه‌وا و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان كرا، به‌تایبه‌تی كێشه‌كانی تایبه‌ت به‌دۆسیه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌هۆی قوربانیدانی گه‌وره‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی وهاوكارییان بۆ ده‌وڵه‌ت له‌پێناو رزگاركردنی ناوچه‌كانیان له‌تیرۆریستان، شایسته‌ی گرنگیدان و رێزگرتنهو جه‌ختی له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری پێویست و باشتركردنی باری بژێوی ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد بۆ هه‌وڵ و كاره‌كانی له پاڵپشتیكردنی رۆڵی هۆزه‌كان و دۆسیه‌كانی تایبه‌ت به پارێزگاكه‌یان.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
28/1/2018