سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران چاوی‌ به‌ سه‌رۆكی‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌حوه‌ی‌ عیراق ده‌كه‌وێت ودووپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ جه‌نگی‌ دژی‌ داعش گه‌یشتووته‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ وپێویسته‌ هه‌موولایه‌ك به‌گیانی‌ یه‌ك تیمه‌وه‌ كار بكه‌ن

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ چاوی‌ به‌سه‌رۆكی‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌حوه‌ی‌ عیراق ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه‌ كه‌وت وله‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش و خزمه‌تگوزاری‌ له‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار كرا.
سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك یه‌كده‌نگ وهاوڕابن بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ قۆناغی‌ دوای‌ داعش له‌ڕێگای‌ رزگاركردنی‌ شارو شاروچه‌كه‌كانی‌ پارێزگاكه‌ له‌ده‌ستی‌ تیرۆریستان وكاركردن بۆ چه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری‌ وپێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ وهاوكاری‌ مرۆڤی‌ بۆ ئاواره‌ گه‌ڕاوه‌كان .
هه‌روه‌ها جبوری‌ گووتی‌ كه‌ وڵات پێویستی‌ به‌ هه‌موولایه‌ك هه‌یه‌ بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیه‌كانی‌ به‌رده‌م عیراق وئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ جه‌نگی‌ دژی‌ داعش گه‌یشتووته‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ وقۆناغی‌ داهاتوو پێویستی‌ به‌كاركردنی‌ هاوبه‌ش هه‌یه‌ له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كان، بۆ داڕشتنی‌ پلانێكی‌ روون ودیار بۆ قۆناغی‌ داهاتوو به‌جۆرێك كه‌ خزمه‌ت به‌ وڵات بكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌حوه‌ی‌ عیراق ستایشی‌ ڕۆڵی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ كرد له‌ ده‌ركردنی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ یاسا گرنگه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتیان.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com