سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران گرنگی رێكه‌وتنه‌كانی‌ هاوبه‌ش بۆ بنیاتنانی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ به‌هێز له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ پارتی جه‌ماوه‌ری‌ نشتیمانیدا تاوتوێده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/5/2018 پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ پارتی جه‌ماوه‌ری‌ نشتیمانی‌ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د جبوری‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ قۆناغی دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا و تیشك خرایه‌سه‌ر بارودۆخی‌ ئاواره‌كان له‌ پارێزگای‌ سه‌لاحه‌دین و جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان و ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی‌ نوێ بۆ بنیاتنانی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ به‌هێز كه‌ بتوانێت پارێزگاری‌ له‌هاوڵاتیان بكات و چاره‌سه‌ری‌ هه‌ڵه‌كانی‌ پێشوو بكات ورێوشوێنی‌ پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ رێگریكردن له‌دوباره‌بونه‌وه‌ی‌ هه‌ڵه‌كانی‌ رابردوو.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ سه‌رپێچیه‌كانی‌ بواری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان وتوانای‌ كۆمسیۆن له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ناوخۆیی داهاتو كراو تیشك خرایه‌سه‌ر چۆنیه‌تی‌ دوباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌ڵانه‌ی‌ كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانیدا كران و جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و تانه‌و سكاڵانه‌ی‌ كه‌ پێشكه‌شی‌ كۆمسیۆن كراون.
نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
23/5/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com