ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگده‌دات له‌سه‌ر به‌جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش ده‌رهه‌ق به پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 6/7/2017 له دووه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆی له وه‌رزی یاسادانانی چواره‌مدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری وئاماده‌بوونی 219 په‌رله‌مانتار، ده‌نگده‌دات له‌سه‌ر به‌جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش ده‌رهه‌ق به پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسایه‌ك دێنێت.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن پرسه‌و وسوره‌خۆشی له په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د مه‌دلول كرد به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی یه‌كێك له كه‌سوكاره‌كانی له‌شه‌ڕی دژی داعش وسه‌ره‌خۆشی له په‌رله‌مانتار محمد حه‌لبوسی كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی یه‌كێك له خزمه‌كانی.
دواتر په‌رله‌مانتار عزه‌دین ده‌وله به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه تێیدا تاوانی تیرۆریستانی داعش له كوشتنی 200 كه‌س له‌كاتی هه‌ڵهاتنیان له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر ڕسواو شه‌رمه‌زاركرد.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار محمد تمیم به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی عیراقی خوێنده‌وه تێیدا داوایكرد په‌له بكرێت له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیان و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا وكاربكرێت بۆ رزگاركردنی شاره‌كانی تر به‌تایبه‌تی حه‌ویجه و ته‌له‌عفه‌ر وشرقات.
له‌لایه‌كی تر، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان فورات محسن شه‌رع سوێندی یاسایی خوارد له‌شوێنی به‌ڕێز محمد تائی و به‌ڕێز فه‌رزنده زوبێر مه‌حمود له جیاتی به‌ڕێز خسرۆ گۆران بووه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی سه‌باره‌ت به ژماردنی ناحیه‌ی فورات وه‌كو ناوچه‌یه‌كی وێرانبوو وتاوانه‌كانی كوشتن له‌لایه‌ن ریكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌رهه‌ق به زیندانیانی بادۆش وقوربانیانی سپایكه‌ر ورۆڵه‌كانی هۆزه‌كانی بۆنمر وجبور ولهێب وعوبێد وتاوانی كوشتن وده‌ربه‌ده‌ركردنی هاوڵاتیانی كورد ومه‌سیحی وئێزیدی وشه‌به‌ك له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شنگال وكوشتن و ده‌ربه‌ده‌ركردنی توركمانه‌كان له ته‌له‌عفه‌ر وبه‌شیر وجینۆسایدكردن وتاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌نگیدا له‌سه‌ر ته‌واوكردنی رێوشوێنه‌كانی ده‌ركردنی پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن قبووڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار تالب خربیت له ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی راگه‌یاند به‌پێی داواكاری خوی، له‌گه‌ڵ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و هۆكارانه‌ی كه له‌داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا باسیكردووه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی چواره‌می یاسای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان ژماره (129)ی ساڵی 1969 هێنا، كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن و داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی شه‌ممه 8/7/2017 هه‌ڵگیرا