سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شوعله‌ رسوا ده‌كات وداوا له‌ ده‌زگاكانی‌ ئاسایش ده‌كات پلانی پێویست دابنێن بۆ له‌ناوبردنی‌ تیرۆریستان

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 24/5/2018 ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ شوعله‌ كه‌ چه‌ندین هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی رسواكرد.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی‌ به‌هه‌وڵێكی‌ هه‌ره‌سهاتوی تاقمه‌ تیرۆریستیه‌كان بۆ په‌رته‌وازه‌كردنی‌ یه‌كڕیزی‌ نشتیمانی‌ وتێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات له‌قه‌ڵه‌مدا و داوای له‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش به‌هه‌مو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ كرد پلانی پێویست دابنێن بۆ له‌ناوبردنی‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان وپاراستنی ئاسایش و ئاشتی‌ هاوڵاتی.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ كه‌سوكاری‌ قوربانیان كرد و داوای‌ له‌خوای‌ گه‌وره‌ كرد به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادیان بكات وهیوای‌ چاكبونه‌وه‌ی‌ بۆ برینداره‌كان خواست.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
24/5/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com