ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ئاهه‌نگی گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا ئاماده ده‌بێ
رۆژی 3/5/2015ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رێز ئه‌یاد نامیق له هۆڵی گه‌وره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به چاودێره ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ، ئاماده‌ی ئاهه‌نگی گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌بێت . ئه‌ڵبه‌ته جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ندێ په‌رله‌مانتار و وه‌زیرو نوێنه‌رانی ریكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌عیراق به‌رێز فرانشیسكۆ مۆتۆ به‌شدارییان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كرد . كه جه‌ند وتار‌و هۆنراوه خوێندرانه‌وه به‌رێز فرانشیسكۆ له وتارێكدا هاوسۆزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ته‌واوی جیهانی ده‌ربری له ئاست كه‌س وكاری گه‌لی عیراق كه هه‌میشه به‌هۆی ئازادییه‌وه تۆشی داپڵۆسین و سته‌می رژێمی پێشووبۆته‌وه ، هاوكات باسی تاوانه درندانه‌ییه‌كانی تیرۆرانی داعشی كرد كه رۆژانه ئه‌و كارانه له‌دژ هاوولاَتیانی بی چه‌ك وبێتاوان ورۆله‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان، به‌رێزی دووپاتیكرد كه پێویسته گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان بپارێزرێن وداواو له حكومه‌تی عیراق كرد یاسای ئه‌وتوو ده‌ركات كه مافی قوربانیان بپارێزێ ویاسای تایبه‌ت به پاراستی كه‌سانی سڤیل له كاتی جه‌نگدا .