شێخ هومام حه‌موودی : ئابوره وڵات جێگای مه‌ترسییه و پاشبه‌ستن له‌سه‌ر نه‌وت بێی پشتگیریكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه
ه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر شێخ هومام حه‌موودی هوشداریده‌دات له‌سه‌ر هه‌رزانی به‌های نه‌وت له جیهان , جه‌ختیكرد كه ئابوره وڵات” له‌مه‌ترسیدایه” ئه‌گه‌ر پشتگیری كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنان نه‌كرێت, سه‌ره‌ڕای كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی تر وه‌كو كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شت وگوزار و هیترله بواره‌كانی تری لاوازیان به‌خۆیه‌وه بینیوه .
شێخ هومام حه‌موودی له كۆبوونه‌وه‌یدا له گه‌ڵ لیژنه‌ی تایبه‌ت به بواری ئابوری له رێكخراوی شاره‌زاو و لێهاتووه‌كانی عێراقی داوا له لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد كه ڕوڵیان بیبینن بۆ كاراكردنی كه‌رته‌كانی نیشتمانی و تایبه‌ت بۆ باشتركردنی ئابوره نیشتمانی .
و دیاریكرد ” و پشتبه‌ستن له‌سه‌ر نه‌وتبه‌بێی پشتگیریكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. و ئاماژه كرا گرنگی پشتگیریكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنان له پێناو بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕیژه‌ی بێكاری له وڵات.