شێخ هومام حه‌موودی داوا له حكومه‌ت ده‌كات ناوه‌كانی هه‌ڵسۆڕاوه‌كانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی ئیتیحادی به‌په‌له بنێردرێنه ئه‌نجومه‌ن تا ده‌نگدان له سه‌ر بكرێت
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ هومام حه‌موودی داوا له حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كات ناوه‌كانی هه‌ڵسۆڕاوه‌كانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی ئیتیحادی به‌په‌له بنێردرێنه ئه‌نجومه‌ن تا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له كاتی داهاتوودا ده‌نگدانی له‌سه‌ری بكات.
جێگری یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌ن جه‌خت له گرنگی كاراكردنی یاساكه له‌م كاته‌دا كرد له به‌ر ڕۆڵی كاریگه‌ر و گه‌وره‌ی یاساكه بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌بردن و دارایی , سه‌ره‌ڕای دامه‌زراندی فه‌رمانبه‌ران له ده‌زگا جیاوازه‌كانی ده‌وڵه‌تدا له سه‌ر بنه‌مای خزمایه‌تی و حزبی به‌رته‌سك كه له دۆسه‌كانی دامه‌زراندندا به‌ربه‌ڵأوه.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرد ” ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌سهه‌ڵاتی به‌رفراوان ده‌دات بۆ دامه‌زراند له چینه جیاجیكانی عیراقه‌وه له سه‌ر بنه‌مای بسپۆری و پیشه‌ی و باشتریان “