ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: چاودێری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌كه‌ین
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی له‌به‌یاننامه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ستایشی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌دوایین دانیشتنی‌دا بۆ نوێكردنه‌وه‌ی دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی وسه‌پاندنی باجی گومرگ به‌سه‌ر هه‌موو به‌رهه‌می هاورده‌كراو كرد ودووپاتیكرده‌وه كه چاودێری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌كه‌ین ولێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها حه‌مودی جه‌ختی له‌سه‌ر به‌دواداچوون ولێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومیه‌كان كرده‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ونوێنه‌ران تایبه‌ت به پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی نابن.