سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له پۆلێك له‌گه‌نجانی ناحیه‌ی ئیسحاقی ده‌كات وگوێبیستی كێشه‌كانی ناحیه‌كه ده‌بێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتار عه‌بدولقه‌هار سامه‌ڕائی، پێشوازی له پۆلێك له گه‌نجانی ناحیه‌ی ئیسحاقی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا جبوری گوێبیستی كێشه‌كانی ناحیه‌كه بوو له‌بواره‌كانی ئاسایش وگه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان وقه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان وكه‌می قوتابخانه‌كان.
هه‌روه‌ها شاندی گه‌نجان پێشنیارێكیان خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به گۆڕینی ناوچه‌كه‌یان له‌ڕووی ئیدارییه‌وه له‌ناحیه‌وه بۆ قه‌زا، به‌هۆی روبه‌ڕوی فراوانی ناوچه‌كه‌و ژماره‌ی دانیشتووانی، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری باشتر به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ چڕی ژماره‌ی دانیشتووانی ناحیه‌كه بگونجێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه كاتی ئه‌وه هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان بێنه‌وه پێشه‌وه وهه‌موو بواره‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ببه‌ن وبه‌ڕێزی گووتی ” داواكارییه‌كانی گه‌نجانی ئیسحاقی گرنگن وبه‌خۆم به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌كه‌م وپێویسته خزمه‌تگوزاری وقوتابخانه‌كان دابین بكرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه مافی ئاسایی هاوڵاتیانه‌و ئه‌ركی سه‌رشانی كاربه‌ده‌سته‌كانه”.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق