نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له رۆژنامه‌نووس ئه‌فراح شه‌وقی ده‌كات به‌بۆنه‌ی ئازادكردنی له‌لایه‌ن رفێنه‌رانیه‌وه
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له رۆژنامه‌نووس ئه‌فراح شه‌وقی وهه‌موو خێزانی رۆژنامه‌وانی وڕاگه‌یاندن ده‌كات به‌بۆنه‌ی ئازادكردنی وگه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو خانه‌واده‌كه‌ی.
ئێمه دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نووسان به‌رپسیارییه‌تێكی گرنگه وبه‌پێی یاسای پاراستنی رۆژنامه‌نووسان ئه‌و كاره ئه‌ركێكی گرنگه وئه‌مه‌ش یه‌كێكه له وێنه‌كانی ژیانی دیموكراتی، كه رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌توانن ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌كان بكه‌ن وبه‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی بگه‌ێنن بۆ جه‌ماوه‌ر وئه‌مه‌ش بنه‌مای سه‌ره‌كی كاری رۆژنامه‌وانی و ڕاگه‌یاندنه، هه‌ربۆیه پاراستنی خێزانی رۆژنامه‌وانی وێنه‌و نموونه‌یه‌كه بۆ پاراستنی سیستمی دیموكراتی وجێبه‌جێكردنی ده‌ستور ویاساكان.
لێره‌وه داوا له ده‌زگاكانی ئاسایش له‌به‌غدا وپارێزگاكان ده‌كه‌ین كه رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی هاوڵاتیان به‌گشتی ورۆژنامه‌ونووسان به‌تایبه‌ت وله‌كۆتاییدا پیرۆزبایی له رۆژنامه‌نووس ئه‌فراح شه‌وقی ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی مه‌ینه‌تی ڕفاندن وگه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو خانه‌واده‌كه‌ی وداوا له رۆژنامه‌نووسه‌كان ده‌كه‌ین كه هاوكاری زیاتری یه‌كتری بكه‌ن و هیوادارین ئه‌و رۆداوه ببێته هۆی سووربوونی زیاتر بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركی راگه‌یاندن له‌لای هه‌موو رۆژنامه‌نووس وڕاگه‌یاندنكاران.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
4/1/2017