سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌كات و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی سوپا له‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش به‌رز ده‌نرخێنێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگری كرد وچاوی به سه‌رۆكی ئه‌ركان و وه‌زیری به‌رگری به‌وه‌كاله‌ت فه‌ریق عوسمان ئه‌لغانم وچه‌ند سه‌ركرده‌كه‌یه‌كی سوپای عیراق كه‌وت.
سه‌رۆك جبوری پیرۆزبایی ساڵیادی جه‌ژنی سوپای عیراقی ئاراسته‌ی ئه‌لغانمی كرد وسه‌ركه‌وتنه‌كانی سوپا له جه‌نگی دژی تیرۆر وقوربانی گه‌وره‌ی سه‌ربازه‌كان له‌پێناو رزگاركردنی خاكی عیراق له تیرۆریستان به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز ئه‌لغانمی به‌ناوی سوپای عیراق به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه سوپاس وپێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد بۆ ئه‌و سه‌ردانه ودووپاتیكرده‌وه كه هێزه‌كانی سوپا هێزی خۆی له گه‌ل وه‌رده‌گرێت وپاڵه‌وانه‌كانمان له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا سورن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن ورزگاركردنی ته‌واوی خاكی عیراق.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
6/1/2017