سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به جێگری سه‌رۆككۆمار دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌كه‌وێت وتاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی سیاسی وبواری ئاسایش له‌گه‌ڵیدا ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، چاوی له جێگری سه‌رۆككۆمار دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی ئاسایش وسیاسی وڵات كرا و سه‌رۆك جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له‌نێوان هه‌موو هێزه‌كانی سیاسی كرده‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانه‌كانی عیراق.
هه‌روه‌ها تاوتوێی پرۆسه‌كانی ڕزگاركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا وناوچه‌كانی تر كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبوونی پاڵپشتی كرده‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له شه‌ڕدا وكۆتاییهێنان به داعش له ناو خاكی عیراق.