له‌ یادی‌ نه‌وه‌ت و دوو ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنیدا سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پیرۆزبایی‌ له‌ پۆلیسی‌ عیراق ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ پیرۆزبایی‌ یادی‌ نه‌وه‌ت و دوو ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌زگای‌ پۆلیسی‌ عیراقی‌ له‌ گه‌لی‌ عیراق كرد.
جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پۆلیسی‌ عیراق له‌ رابردوو وئێستادا قه‌ڵغانی‌ توكمه‌ی‌ ئاسایشی‌ عیراق بوو وڕۆڵی‌ گه‌وره‌و پۆلیسه‌كانی‌ عیراقی‌ به‌هه‌موو پێكهاته‌و ئه‌رك وشوێنی‌ كاركردنیانه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌رك وڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی‌ پیشه‌یی‌ وبوێرییه‌وه‌ به‌رزنرخاند.
هه‌روه‌ها جبوری‌ قوربانی گه‌وره‌ی‌ پۆلیسی‌ عیراق له‌پێناو پاراستنی‌ وڵات وهاوڵاتیان وچه‌سپاندنی سه‌قامگیری‌ وڵات به‌رزنرخاند.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com