ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌رزی یاسادانانی دووه‌می خۆی ده‌ستپێده‌كات وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می سێ یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/1/2017 له‌یه‌كه‌م دانیشتنی ئاسایی خۆی له‌وه‌رزی یاسادانانی دووه‌م و ساڵی یاسادانانی سێیه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 257 په‌رله‌مانتار، كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م وسێیه‌م بۆ سێ یاسا هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه به‌ڕێز جبوری پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لی عیراق كرد به‌بۆنه‌ی ساڵی زاینی نوێ و ده‌ستپێكردنی وه‌رزی یاسادانانی نوێ.
دواتر په‌رله‌مانتار زیا‌و ئه‌سه‌دی به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یه‌كی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در كه 35 بڕگه له‌خۆ ده‌گرێت سه‌باره‌ت به چاكسازی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
ئینجا ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای چوونه‌ناوه‌ی عیراق بۆ رێكه‌وتننامه‌ی ئازادی سه‌ندیكایی و پاراستنی رێكخستنی سه‌ندیكایی ژماره (87)ی ساڵی 1948 كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاسای چوونه‌ناوه‌وه‌ی عیراق بۆ رێكه‌وتننامه‌ی په‌یوه‌ست به گرێنتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له گوازراوه‌كان وپرۆتۆكۆلی هاوپێچ له‌گه‌ڵیدا سه‌باره‌ت به بابه‌تی تایبه‌ت به كه‌لوپه‌لی فرۆكه‌كان وڕاگه‌ێندراوه ته‌واوكه‌ره‌كان كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه وخزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنه‌وه پێشكه‌شكراون بۆ چوونه‌ناوه‌ی كۆماری عیراق بۆ ناو ریكه‌وتننامه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای یانه وه‌رزشیه‌كان ژماره (18)ی ساڵی 1986 كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش وداموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێشكه‌شكرابوو.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه 12/1/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
10/1/2017