سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ وئابوری‌ ورزگاركردنی‌ حه‌ویجه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاری‌ كه‌ركوك ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك به‌ڕێز نه‌جمه‌دین كه‌ریم كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ وئابوری‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك وپرۆسه‌ی‌ رزگاركردنی‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ كرا وسه‌رۆك جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ به‌دواداچوونی‌ قه‌یرانی‌ ئاواره‌كان له‌ پارێزگاكه‌دا كرد و گووتی‌ كه‌ پێویسته‌ یارمه‌تی‌ ئه‌و پارێزگایه‌ بدرێت له‌كاتی‌ ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ رزگاركردنی‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ پارێزگاكه‌ ودۆسیه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا وله‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك گرنگیدانی‌ په‌رله‌مان بۆ پێشهاته‌كان وكێشه‌كانی‌ پارێزگاكه‌ی‌ به‌رزنرخاند وداوایكرد به‌زووترین كات هاوكاری‌ پێشكه‌شی‌ ئاواره‌كان بكرێت له‌ كه‌ركوك وره‌خساندنی‌ بوار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com