سه‌رۆكی په‌رله‌مان: پاڵپشتیكردنی سیستمی فیدرالی یه‌كێكه له پێویستیه‌كانی قۆناغی داهاتوو له‌ڕێگه‌ی پێكهێنانی سیستمی هه‌رێمه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان
له‌میانه‌ی ئاماده‌بوونی له كۆنگره‌ی گفتوگۆی به‌غدا…
سه‌رۆكی په‌رله‌مان: پاڵپشتیكردنی سیستمی فیدرالی یه‌كێكه له پێویستیه‌كانی قۆناغی داهاتوو له‌ڕێگه‌ی پێكهێنانی سیستمی هه‌رێمه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆنگره‌ی به‌غدا بوو، كه له‌لایه‌ن په‌یمانگای عیراقی بۆ گفتوگۆی فیكر وبه‌هاوكاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وچاودێری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ هومام حه‌مودی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
جبوری ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد تێیدا پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی باڵا بۆ گفتوگۆی نشتیمانی بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی دیداره‌كان وتۆماركردنی ده‌ستكه‌وت وكردنی به تۆمارێكی باڵای كۆتایی كه ناوبنرێت به (به‌ڵگه‌نامه‌ی گفتوگۆی نشتیمانی هه‌مه‌لایه‌ن) به‌گرنگ زانی.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری گووتی: ماوه‌یه‌كی درێژه ئێمه گفتوگۆ ده‌كه‌ین وكۆنگره‌كان ده‌به‌ستین وبیروڕاكان سه‌باره‌ت به كێشه‌كه‌انی عیراق ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ین، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ خشته‌یه‌كی كاری ڕوون دیاریكرابێت وخشته‌یه‌كی ڕیگای بۆ دانرابێت، به‌ڵكو به‌رده‌وام له‌هه‌مان بازنه‌دا ده‌سوڕێینه‌وه وهه‌مان بابه‌ت دووباره ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی هێزه‌كانی ئاسایش له سه‌ركه‌وتنه‌كاندا به‌ڕێزی گووتی: متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه به تواناكانی هێزه‌كانی خۆمان له‌سوپاو پۆلیس وحه‌شدی میللی وهۆزه‌كان وپێشمه‌رگه له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا، هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه كه پاڵپشتیكردنی فیدرالیه‌ت یه‌كێكه له پێویستیه‌كانی قۆناغی داهاتوو ویه‌كێك له وێنه‌كانی پاڵپشتیكردنی سیستمی فیدرالی بریتیه له سیستمی هه‌رێمه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان به‌بێ ئه‌وه‌ی جۆری پێكهاته‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر جۆری ئه‌و هه‌رێمانه.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆك جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی وپێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌نێوان هاوڵاتیانی وڵات‌دا كرده‌وه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و كێشه‌و برینانه‌ی كه تیرۆر به‌جێیهێشت وداوایكرد كه هه‌موو كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سه‌رده‌می تیرۆر چاره‌سه‌ر بكرێن.