سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تاوتوێی‌ پاڵپشتیكردنی‌ عیراق له‌ جه‌نگیدا دژ به‌تیرۆر وپێشكه‌شكردنی‌ هاوكاری‌ مرۆڤی‌ بۆ ئاواره‌كان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌ عیراق به‌ڕێز فرانك بیكه‌ر كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ وئاسایش وپێشهاته‌كانی‌ شه‌ڕی‌ موسڵ وسه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ عیراق له‌به‌ره‌كانی‌ جه‌نگدا كرا و سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ كۆتایی تیرۆر له‌ عیراق نزیكبووه‌ته‌وه‌ وئاماژه‌ی‌ به‌قۆناغی‌ دوای‌ داعش كرد، كه‌ بریتیه‌ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان ودووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كانیان وئه‌و كاره‌ش پێویستی‌ به‌ پاڵپشتی‌ وهاوكاری‌ وڵاتانی‌ هاوڕێ هه‌یه‌ وله‌وانه‌ش به‌ریتانیا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ماوه‌ی‌ داهاتوودا، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ رۆڵی‌ یاسادانان وچاودێری خۆی و وئاشكرایكرد كه‌ چه‌ند یاسایه‌كی‌ گرنگ هه‌یه‌ دوای‌ ته‌واوكردنی‌ رێوشوێنی‌ یاسایی‌ ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا خۆشحاڵیخۆی‌ به‌م دیداره‌ ده‌ربڕی‌ ودووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پاڵپشتیكردنی‌ عیراق له‌جه‌نگی دژی تیرۆر و پێشكه‌شكردنی‌ پاڵپشتی‌ مرۆڤی‌ وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان ودابینكردنی‌ سه‌قامگیری‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com