ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی دوو پرۆژه یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 15/1/2017 له‌پێنجه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆی له‌وه‌رزی یاسادانانی دووه‌م و ساڵی یاسادانانی سێیه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 224 په‌رله‌مانتار كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاسای پیشه‌یی وه‌رزشی وبه‌ڕێوه‌بردنی دارایی هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه به‌ڕێز سه‌لیم جبوری داوای له لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كرد په‌له‌بكه‌ن له پێشكه‌شكردنی یاساكانی به‌رده‌ستیان.
دواتر په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د مه‌ساری به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی عیراقی خوێنده‌وه سه‌باره‌ت به روداوه‌كانی تارمیه وكه‌ناری تاجی.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك هێنا وتاوتوێی پرۆژه یاسای پیشه‌بوونی وه‌رزشی كرد كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێكی تر هێنا وتاوتوێی پرۆژه یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه پێشكه‌شكرابوو كرد.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه 26/1/2017 هه‌ڵبگیرێت.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
24/1/2017