سه‌رۆكی په‌رله‌مان تاوتوێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی نشتیمانیدا ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پێشوازی له شاندی فراكسیۆنی نشتیمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عه‌دنان جه‌نابی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی ژماره‌یه‌ك یاسا‌و دۆسیه‌ی گرنگ كرا، له‌وانه دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان وسه‌رۆك جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی تاوتوێكردنی هه‌مواركردنه‌كانی تایبه‌ت به یاساكه كرده‌وه وگووتی پێویسته كه له‌واده‌ی خۆیاندا جێبه‌جێ بكرێن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی داوای له لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كرد كه گفتوگۆكانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ ته‌واوكردنی یاساكان.