ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه ده‌به‌خشێته هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگری ده‌به‌خشێت وده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێك ده‌دات وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه‌ناوه‌وه‌ی عیراقیه‌كان بۆ ئه‌مریكا
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30/1/2017 له‌هه‌شته‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆی له‌وه‌رزی یاسادانانی دووه‌م و ساڵی یاسادانانی سێیه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 223 په‌رله‌مانتار، متمانه ده‌به‌خشێته هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگری ده‌به‌خشێت پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی وه‌زیرانه‌وه ناوه‌كانیان پێشكه‌شكران وده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێك ده‌دات وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه‌ناوه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عیراقی بۆ ناو ئه‌مریكاو كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی عیراقی بۆ ئیعتیماد كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنانه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك هێنا وتاوتوێی پێشنیاری یاسای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیه‌كان هێنا كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك لیژنه‌كانی داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وته‌ندروستی وژینگه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆنالڵد ترامپ كرد سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی چونه‌ناوه‌وه‌ی عیراقیه‌كان بۆ ناو ئه‌مریكا، پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگدرا بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته ناو خشته‌ی كاره‌كانی دانیشتنه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن به‌پێی داواكارییه‌كی په‌رله‌مانیدا ڕه‌زامه‌ندی پیشاندا له پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی خۆر عه‌بدوڵا به‌ڵام ئازادی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ده‌درێته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن میوانداری به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد بۆ ئه‌وه‌ی ناوی وه‌زیره‌كانی پێشكه‌ش بكات به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌كه‌ی.
ئه‌نجومه‌ن ده‌نگی له‌سه‌ر به‌ڕێز قاسم ئه‌عره‌جی دا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لیوا عیرفان حه‌یالی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستی له پۆسته سه‌ربازییه‌كه‌ی كێشایه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌نجومه‌ن ناوی خاتوو ئینعام عوبه‌یدی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی بازرگانی وبه‌ڕێز یوسف عه‌لی ئه‌سه‌دی بۆ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ڕه‌تكرده‌وه.
دواتر هه‌ردوو به‌ڕێزان وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری به‌رگری سوێندی ده‌ستورییان به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خویارد بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كانیان.
له‌كۆتاییدا بڕیاردرا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی سێشه‌ممه 7/2/2017 هه‌ڵگیرا
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
30-1-2017