سه‌رۆكی په‌رله‌مان تاوتوێی دۆسیه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان وئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كانی دیالا تاوتوێ ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، چاوی به ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك هۆزه‌كانی پارێزگای دیالا كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا بارودۆخی پارێزگا‌و دۆسیه‌ی ئاسایش وگه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان تاوتوێكرا.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته په‌له بكرێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه ئاواره‌بووه‌كان وكۆتایی به بارودۆخی نا سه‌قامگیری له شاره‌كانی دیالا بهێندرێت وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وئاسایش پێویستی به هاوكاری نێوان ده‌زگاكانی ئاسایش و هاوڵاتیان هه‌یه وهۆزه‌كان له‌م بواره‌دا ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی: پێویسته له‌سه‌رمان سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانمان له مووسڵ بقۆزینه‌وه بۆ خولقاندنی یه‌كڕیزی ویه‌كده‌نگی له‌نێوان هه‌موولایه‌نه‌كاندا و كاری به‌رده‌وام بكه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش بۆ هه‌موو شار‌و ناوچه‌كانی پارێزگای دیالا وپێویسته خه‌ڵكه‌كه هه‌موویان له‌ژێرسایه‌ی یاسادا به‌یه‌كسانی بژین وهه‌موو جۆره كارێكی دوژمنكارانه‌و چه‌كداری له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا ڕه‌تبكرێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سه‌رۆك هۆزه‌كان هیوایان خواست كه بارودۆخه‌كه له‌ناوچه‌كانیان ئاسایی بكرێته‌وه وگرنگی به بواری خزمه‌تگوزاری وئاسایش له پارێزگاكه‌دا بدرێت وهیوایان خواست كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆڵی گه‌وره له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و كارانه‌دا ببینێت.