سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی وئاسایش وپاڵپشتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ عیراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق به‌ڕێز یان كۆبیتش كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ دیارترین پێشهاته‌كانی‌ سیاسی‌ وئاسایش وپرۆسه‌كانی‌ رزگاركردنی‌ موسڵ كراو سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هاوكاری‌ ئاواره‌كان بكرێت ودانیشتوانی‌ لای چه‌پی‌ شاری‌ موسڵ به‌زوترین كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان، له‌گه‌ڵ دابینكردنی‌ پێداویستیه‌ سه‌ره‌كیه‌كان بۆیان بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ په‌یامێكی‌ باش ودڵنیاكه‌ر بۆ خێزانه‌كانی‌ لای راستی‌ شاره‌كه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران داوایكرد كه‌ پاڵپشتی‌ سه‌ربازی‌ بۆ هێزه‌كانی‌ عیراق له‌به‌ره‌كانی‌ جه‌نگدا به‌رده‌وام بێت و گووتی‌ كه‌ ئێستا پێویستیمان به‌هه‌موولایه‌نه‌ سیاسیه‌كان هه‌یه‌ بۆ دابینكردنی‌ پاڵپشتی‌ مه‌عنه‌وی‌ بۆ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ وڵات له‌جه‌نگی دژی‌ تیرۆردا ونابێت ناكۆكی‌ سیاسی‌ نێوانیان كاریگه‌ری‌ بكاته‌ سه‌ر تواناو وره‌ی‌ هێزه‌كانی‌ عیراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ عیراق له‌جه‌نگی دژی‌ تیرۆر وپه‌ره‌پێدانی‌ بواری‌ ئابوری‌ وهاوكاریكردنی‌ ئاواره‌كان وبه‌شداریكردن له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كانیان دووپاتكرده‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com