هومام حه‌مودی‌ پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ توركیا له‌ عیراق ده‌كات

ئه‌مڕۆ جێگری یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران د. هومام حه‌مودی‌، له‌ نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ نوێی‌ توركیا له‌ عیراق به‌ڕێز فاتیح یه‌لدز كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا حه‌مودی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ كشانه‌وه‌ی‌ سوپای‌ توركیا له‌ عیراق كلیلی گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها گووتی‌ له‌دوای‌ سه‌ردانی‌ یه‌لدرم بۆ به‌غدا، ئێمه‌ چاوه‌ڕێی‌ بڕیارێكی‌ بوێرانه‌ی‌ له‌م جۆره‌ بووین، دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ توركیا وڵاتێكی‌ خاوه‌ن سه‌نگه‌ وهاوكاریكردنی‌ له‌ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ زۆر گرنگه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com