سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له گه‌لی عیراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی رزگاركردنی لای راستی شاری موسل
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، پیرۆزبایی له گه‌لی عیراق كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی رزگاركردنی لای راستی شاری موسل.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی كه خه‌ڵكی لای راستی شاری موسل چاوه‌ڕێی هێزه چه‌كداره‌كانمان ده‌كه‌ن بۆ ڕزگاربوون له تیرۆرستان، ئه‌وانه‌ی هه‌موو جۆره تاوانێكیان ده‌رهه‌ق ڕۆڵه‌كانی ئه‌و شاره ئه‌نجامدا.
وئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كانی رزگاركردن، گه‌رمترین پیرۆزبایی له گه‌لی عیراق وخه‌ڵكی موسل وهێزه چه‌كداره‌كانی وڵات ده‌كه‌ین وهیواخوازین كه پاڵه‌وانه‌كانی ئێمه به‌سه‌ر تیرۆر و تیرۆریستان سه‌ركه‌وتن وبه‌ته‌واوی بوونیان له وڵاته‌كه‌مان نه‌مێنێت.