ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسایه‌ك ده‌دات و كۆتایی به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی ناوبراو دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 11/3/2017 له‌دانیشتنی ئاسایی ژماره حه‌ڤده‌ی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 182 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاسای پاراستنی شاهیدحاڵ وپسپۆڕو وهه‌واڵده‌ر وئه‌وانه‌ی تاوان ده‌رهه‌قیان كراوه، وكۆتایی به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی غیابی وبه‌بێ ئاماده‌بوونی ناوبراو هێنا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر یاسای پاراستنی شاهیدحاڵ وپسپۆڕو وهه‌واڵده‌ر وئه‌وانه‌ی تاوان ده‌رهه‌قیان كراوه، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رگری وده‌ستپاكی ویاسایی پێشكه‌شكرا.
ئه‌نجومه‌ن كۆتایشی هێنا به لێپرسینه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌فائه‌ددین ره‌بیع سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار حه‌نان فه‌تلاوی پێشكه‌شكرا.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی بابه‌تی پاره‌ی جوتیارانی كرد كه په‌رله‌مانتار نه‌جیبه نه‌جیب داواكاری بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م بابه‌ته پێشكه‌ش كردبوو.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی دابێت به‌رواری 13/3/2017 هه‌ڵبگیرێت
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
11/3/2017