سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری رۆڵی هۆزه‌كان له چه‌سپاندنی ئاسایش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كاندا تاوتوێ ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی فه‌رمی خۆی وبه‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆ به‌ڕێز قاسم ئه‌عره‌جی، پێشوازی له شاندێكی سه‌رۆك هۆزه‌كانی عیراق كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌كی گرنگی ناوخۆ كرا له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه دۆسیه‌ی ئاسایش وخزمه‌تگوزاری وچۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانیان له هه‌موو پارێزگاكانی عیراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی هۆزه‌كان له قۆناغی ئێستادا كرده‌وه، به‌تایبه‌تی كه وڵات ئێستا شه‌ڕی دژی تیرۆر ده‌كات وئه‌مه‌ش واپێویست ده‌كات كه هه‌موولایه‌ك یه‌كڕیز بوه‌ستن به‌رامبه‌ر مه‌ترسیه‌كان روبه‌روی وڵات ده‌بنه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه شاندی میوان رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان له پاڵپشتیكردنی هۆزه‌كان وهه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ركردنی یاساكانی تایبه‌ت به ئاشته‌وایی نشتیمانی به‌رزنرخاند.