سه‌رۆكی په‌رله‌مان تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی تایكواندۆی دیالا خه‌ڵات بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانیان له پاڵه‌وانێتی بسفۆر
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له نووسینگه‌ی خۆی وبه‌ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتار سه‌لاح جبوری، پێشوازی له شاندێكی وه‌رزشی پارێزگای دیالا كرد كه پێكهاتبوو له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی تایكواندۆی دیالا وكادری مه‌شقپێكردنی ئه‌و تیپه.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك جبوری پیرۆزبایی له ئه‌ندامانی تیپه‌كه كرد بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و دواییه‌ی تیپه‌كه له پاڵه‌وانێتی بسفۆر له توركیا وهیوای خواست كه وه‌رزشی عیراق بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئاستی زێڕینی خۆی.
سه‌رۆكی جبوری دووپاتیشیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گرنگیه‌كی گه‌وره به كه‌رتی وه‌رزشی ده‌دات له‌رێگه‌ی ده‌ركردنی یاسای گرنگ بۆ خزمه‌تكردنی وه‌رزش و وه‌رزشوانان وبارودۆخی گونجاو ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و كه‌رته.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌ندامانی تیپه‌كه‌و وكادری مه‌شق و ڕاهێنان سوپاس وپێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد بۆ گرنگیدانی به وه‌رزشوانان، جه‌ختیان له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌و خه‌ڵاتكردنه هانده‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وان بۆ به‌دستهێنانی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌تر.