سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوا له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات ئاماده‌ی دانیشتنێكی ئاشكرا‌و راسته‌وخۆ بێت بۆ تاوتوێكردنی بواره‌كانی خه‌رجكردنی بودجه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له لێدوانه نا رونه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی دارایی له‌بواری خه‌رجكردنی پاره‌ی ته‌رخانكراو له بودجه‌دا پاش سێ مانگ له په‌سه‌ندكردنی وپاش ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی زیاتر له جارێك له‌گه‌ڵیدا تاوتوێكردووه وئه‌وه‌ی جێگای پسیاره واده‌ی ئه‌و لێدوانانه.
سه‌رۆك جبوری داوای له سه‌رۆك وه‌زیران كرد كه ئاماده‌بێت به‌رامبه‌ر نوێنه‌رانی گه‌ل له په‌رله‌مان، بۆ دیاریكردنی هه‌ر گه‌نده‌لیه‌ك به به‌ڵگه‌وه پێشكه‌شی بكات، نه‌ك به دابه‌شكردنی تۆمه‌ته‌كان به‌مه‌به‌ستی نادیار.
جبوری ئاشكرایكرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران واده‌یه‌كی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران دیاریكرد بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پسیارێكی زاره‌كی.
هه‌روه‌ها جبوری به‌ڵێنیدا كه دانیشتنه‌كه راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی عیراق راستیه‌كان بزانێت وداوایكرد كه ته‌نها پشت به لێدوانی رۆژنامه‌وانی نه‌به‌سترێت كه ته‌نها سه‌ر له هاوڵاتیان ده‌شێوێنێت وهیچ په‌یوه‌ندی به قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵیه‌وه نیه.