سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌گاته‌ شانشینی‌ مه‌غریب بۆ به‌شداریكردن له‌ كاره‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌24 یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانی‌ عه‌ره‌بی‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ وشاندی‌ یاوه‌ری‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ شاری‌ ریباتی‌ پایته‌ختی‌ شانشینی‌ مه‌غریبی‌ عه‌ره‌بی‌ بۆ به‌شداریكردن له‌كاره‌كانی‌ 24 یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ ڕۆژانی‌ 20 و 21 ئازاری‌ 2017 له‌ باره‌گای‌ په‌رله‌مانی‌ مه‌غریبی‌.
جێگای‌ باسه‌ ئه‌و خووله‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عه‌ره‌بی‌ چه‌ند بابه‌تێكی‌ گرنگی‌ تایبه‌ت به‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بی‌ ده‌خاته‌ به‌رباس وجه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی‌ كاری‌ هاوبه‌شی‌ عه‌ره‌بی‌ وهه‌ماهه‌نگی‌ له‌ نێوان په‌رله‌مانه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ وهه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكێكی‌ بۆ یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانی‌ عه‌ره‌بی‌ وداڕشتنی‌ پلانێكی‌ كاركردن بۆ ساڵی‌ داهاتوو ده‌كاته‌وه‌.
لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌په‌راوێزی‌ كۆنگره‌كه‌دا ده‌به‌ستن به‌تایبه‌تی‌ لیژنه‌كانی‌ كاروباری‌ سیاسی‌ وپه‌یوه‌ندییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ ولیژنه‌ی‌ دارایی‌ وئابوری‌ ولیژنه‌ی‌ كاروباری‌ ئافره‌ت ومنداڵ.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com