ئه‌مینداری‌ به‌غدا پاڵپشتی ده‌ستپێشخه‌ری‌ كاروباری‌ ئافره‌ت له‌ نووسینگه‌ی‌ هومام حه‌مودی‌ ده‌كات

ئه‌مینداری‌ به‌غدا خاتوو زیكرا عه‌لوش پاڵپشتی‌ ته‌واوی‌ خۆی‌ بۆ ده‌ستپێشخه‌ری‌ به‌شی‌ كاروباری‌ ئافره‌ت له‌ نووسینگه‌ی‌ شێخ هومام حه‌مودی‌ ده‌ربڕی‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ باشترین پرۆژه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ ئافره‌تی‌ عیراقی‌، دووپاتی ئه‌وه‌شی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئاهه‌نگێكی‌ خه‌ڵاتكردن بۆ سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌ پێشبڕكێیه‌كه‌دا له‌ باخچه‌ی‌ زه‌ورا له‌ 29 ی‌ ئه‌و مانگه‌ ده‌به‌سترێت.

خاتوو عه‌لوش روونیكرده‌وه‌ كه‌ كار بۆ كردنه‌وه‌ی‌ پێشانگایه‌كی‌ فراوان ده‌كرێت بۆ نمایشكردنی‌ پرۆژه‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ بچووك له‌ هه‌مان پێشبڕكێیه‌كه‌دا.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاندی‌ میوان سوپاسی‌ د. عه‌لوش كرد بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ وئاماژه‌یان به‌ هاندانی‌ پرۆژه‌ بچووكه‌كان كرد به‌مه‌به‌ستی‌ هاندانی‌ به‌رهه‌می‌ ناوخۆ وبه‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ توانای‌ به‌رهه‌مهێنان له‌لای هاوڵاتیان.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com