هومام حه‌مودی پێشوازی له‌وه‌زیری ناوخۆ ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئه‌منی وكۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه سنورییه‌كان
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، پێشوازی له وه‌زیری ناوخۆ به‌ڕێز قاسم ئه‌عره‌جی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی ئاسایش به‌گشتی كرا وتوندوتۆڵكردنی رێوشوێنه ئه‌منیه‌كان له ده‌روازه سنوریه‌كاندا، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می نشتیمانی ونه‌هێشتنی دیارده‌ی به‌رهه‌می ده‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی وگووتی ” كۆنتڕۆڵ نه‌گرتنی ده‌روازه سنورییه‌كان زیانی زۆری به ئێمه گه‌یاندووه”.
حه‌مودی تاوتوێی چۆنیه‌تی توندكردنی رێوشوێنی ئه‌منی له‌ده‌روازه سنورییه‌كان ومیكانیزمی كۆنتڕۆڵكردنی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی كاڵاكان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ كرد، جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ كرد وگووتی كه گه‌نده‌ڵی له ده‌روازه سنورییه‌كاندا بووه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی وڵات وهاوڵاتیان وپێویسته چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و ده‌رده بكرێت له‌پێناو خزمه‌تكردنی ئابوری وڵات وپاراستنی گیانی هاوڵاتیان.