سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی یادی 83 دامه‌زراندنی له حیزبی شیوعی ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، پیرۆزبایی له حیزبی شیۆعی عیراقی كرد به‌بۆنه‌ی یادی 83 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی دا.
جبوری به‌م بۆنه‌یه هیوای سه‌ركه‌وتن وپێشكه‌وتنی زیاتری بۆ كادر‌و ئه‌ندامان وجه‌ماوه‌ری ئه‌م حیزبه‌ی خواست وجه‌ختی له‌سه گرتنه‌به‌ری جموجۆڵی مه‌ده‌نی كرد بۆ به‌رده‌وامبوون له ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر له كاری سیاسی‌دا، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی گرتنه‌به‌ری میكانیزمی چاكسازی فیعلی له‌لایه‌ن هه‌موو پارته عیراقیه‌كان له‌پێناو راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی كاركردن له بواری بنیاتنانی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی هاوڵاتیبوون وده‌زگاكان.