سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ ئێران ده‌كات به‌بۆنه‌ی‌ كۆتاییهاتنی‌ كاره‌كانی‌ له‌ عیراقدا

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ ئێران له‌ به‌غدا به‌ڕێز حه‌سه‌ن ده‌نائی فه‌ر كرد به‌بۆنه‌ی‌ كۆتاییهاتنی‌ كاره‌كانی‌ له‌ عیراق.
له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ بجۆرێك كه‌ پارێزگاری‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ وسه‌روه‌ری‌ هه‌ردوو وڵات بپارێزێت كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق كار بۆ په‌یوه‌ندی‌ باش له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی‌ دراوسێی‌ خۆیدا ده‌كات وئێران وڵاتێكی‌ گرنگه‌ وزۆر خاڵی‌ هاوبه‌ش هه‌یه‌ له‌نێوانی‌ هه‌ردوو وڵاتدا وپێویسته‌ هاروكاری‌ هاوبه‌ش كارا بكرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خاڵه‌ هاوبه‌شانه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ راسته‌قینه‌ به‌پێی‌ بنه‌مای‌ رێزگرتن له‌ سه‌روه‌ری‌ هه‌ردوولا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ ئیران له‌ عیراق خۆشحاڵی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ له‌ كاركردنی‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا له‌ عیراق ودووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رۆڵی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌بوو له‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و گووتی‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ئاماده‌یه‌ هاوكاری‌ له‌گه‌ڵ عیراقدا بكات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
1،4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com