سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات وجه‌خت له سه‌ر ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی وگرنگی تاوتوێكردنی قۆناغی دوای داعش ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی، پێشوازیكرد له ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێز كوتۆریس وشاندی یاوه‌ری كه به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته وڵات به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی ئاسایش ومرۆڤیدا.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ركردنی مێژوویی بۆ كێشه‌كان وجێبه‌جێكردنی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی هاتووه وپێویسته هه‌موو عیراقیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری دانیشن بۆ تاوتوێكردنی قۆناغی دوای داعش.