سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له شاندی په‌یمانگای ئاشتی ئه‌ورۆپی ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌هێزكردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، پێشوازی له شاندی په‌یمانگای ئاشتی ئه‌ورۆپی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا پێشهاته‌كانی سیاسی وئه‌منی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی ناوخۆییدا خرایه‌ڕوو، به‌تایبه‌تی پرۆسه‌كانی رزگاركردنی لای راستی شاری موسل وڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له پاڵپشتیكردنی عیراق له جه‌نگیدا دژ به تیرۆریستانی داعش وچه‌سپاندنی ئاشتی له ناوچه رزگاركراوه‌كاندا له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ودابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و ناوچانه.
جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌هێزكردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كرده‌وه له‌ڕێگای ده‌ركردنی یاساكانی تایبه‌ت به چه‌سپاندنی ئاشتی وپێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا.