شێخ حه‌مودی داوا ده‌كات چوارچێوه‌ی ئالوگۆڕكردنی زانیاری بۆ قه‌لاچۆكردنی تیرۆر فراوان بكرێت
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ شاندی كه‌نه‌دا و له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی له به‌نگلادیش، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه چوارچێوه‌ی ئاڵۆگۆڕكردنی زانیاری بۆ قه‌لاچۆكردنی تیرۆر فراوان بكرێت و گووتی كه ئاسایشی جیهان به‌رگه‌ی چاوه‌ڕوانی زیاتر ناگرێت و گووتی كه جێبه‌جێكردنی ئاسایشی گه‌لان زۆر گرنگه.
هومام حه‌مودی چاوی به شاندی یابان ده‌كه‌وێت ودووپاتیده‌كاته‌وه كه هاوكاری ئابوری بنه‌مای سه‌ره‌كی جیهانی ئه‌مڕۆیه
د. هومام حه‌مودی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له ده‌كا له‌گه‌ڵ شاندی په‌رله‌مانی یابان به‌ست، تێیدا تیشكی خسته گرنگی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی گه‌وره له‌ناو عیراق به‌تایبه‌تی له‌بواری بنیاتنانی قوتابخانه‌كان ودووباره خستنه‌كاری كارگه‌كانی عیراق.
دووپاتیشیكرده‌وه كه هاوكاری ئابوری بووه‌ته بنه‌مای پێشكه‌وتنی وڵاتانی جیهان وپه‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان گه‌له‌كان.