سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری ئاماژه به‌ڕۆڵی گرنگی هۆزه‌كان له روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌سپاندنی ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كانی قه‌ره‌غول ده‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پێشوازی له سه‌رۆك هۆز وپیاوه ناوداره‌كانی قه‌ره‌غول له ناوچه‌كانی باشوری به‌غدا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وپێشهاته‌كانی جه‌نگی دژی تیرۆر كرا و سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه هۆزه‌كان رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو له پارێزگاریكردن له یه‌كپارچه‌یی عیراق وپاراستنی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕێگه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی ناكۆكی وپه‌رته‌وازه‌كردنی گه‌لی عیراق.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی متمانه‌ی خۆی به پێكهاته‌ی رێكخراوی هۆز هه‌یه كه تا ئێستا وه‌كو قه‌ڵغانی پاراستنه له‌بواره‌كانی دژایه‌تیكردنی تیرۆر وده‌ركردنی تیرۆریستان له خاكی عیراق شان به‌شانی هێزه‌كانمان وبه‌شداریكردنیان له ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ئێستا بووه‌ته هیوایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له قه‌یرانه‌كان.
هه‌روه‌ها جبوری رۆڵی هۆزه‌كانی قه‌ره‌غولی له‌به‌غداو باشوری به‌غدا وهه‌موو پارێزگاكانی تری عیراق به‌رزنرخاند، به‌تایبه‌تی له هه‌ڵوێسته نشتیمانپه‌روه‌رییه‌كان ورۆڵیان له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی تری عیراق له پاراستنی یه‌كڕیزی نشتیمانی وروبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی روداوه‌كان به‌گیانێكی پڕ له هه‌ستیاری وئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان كێشه‌و گرفته‌كانی ناوچه‌كانیان خسته به‌رده‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مان ودووپاتیانكرده‌وه كه ئه‌ركی رزگاركردنی خاك له تیرۆریستانی داعش وپاراستنی ئاسایشی وڵات ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موولایه‌ك به‌بێ جیاوازی وداوایانكرد هه‌موولایه‌ك پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی هه‌مه‌لایه‌ن وبه‌هێزكردنی یه‌كڕیزی له‌نێوان هه‌موو عیراقیه‌كاندا.
له‌كۆتاییدا جبوری به‌ڵێنی به‌شانده‌كه‌دا كه خۆی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانی ناوچه‌كانیان بكات .