سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پێشوازیده‌كات له‌ باڵیۆزی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌ورۆپا وتاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ وئاسایشی‌ عیراق له‌گه‌ڵیدا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌ورۆپا له‌ عیراق به‌ڕێز پاتریك سیمۆنێه كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ وئاسایش له‌ عیراق وناوچه‌كه‌ وپرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ دژی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌ شاری‌ موسڵ كرا، سه‌ره‌ڕای‌ تاوتوێكردنی‌ هه‌وڵ وكاره‌كانی‌ حكومه‌ت ولایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ سه‌قامگیری‌ بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان.

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق به‌ره‌و رزگاركردنی‌ دوایین شارو شارۆچكه‌كانی‌ خۆی‌ له‌ده‌ستی‌ تیرۆریستان هه‌نگاو ده‌نێت وهێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ئێمه‌ بۆ هه‌موو جیهان ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه‌ ده‌توانن له‌ماوه‌یه‌كی‌ پێوانه‌ییدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن له‌گه‌ڵ پاراستنی‌ گیانی‌ هاوڵاتیان وره‌چاوكردنی‌ لایه‌نی‌ مرۆڤی‌ له‌كاتی‌ شه‌ڕه‌كاندا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بخرێنه‌كار بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان وكار بكرێت بۆ له‌ناوبردنی‌ بیرۆڕا توندڕه‌وه‌كان وجه‌ختیشی له‌سه‌ر رۆڵی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌ورۆپا كرده‌وه‌ له‌هاوكاریكردنی‌ عیراق له‌ دۆسیه‌ی‌ هاوكاریكردنی‌ ئاواره‌كان ودووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كانیان.
جبوری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌گرنگی‌ كاراكردنی‌ گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كرد، به‌جۆرێك كه‌ هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان لاببرێن وهه‌موو ناكۆكیه‌كان به‌ زمانی‌ عه‌قل وپابه‌ندبوون به‌ ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سیمۆنێه پاڵپشتی‌ وڵاتانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌ورۆپای‌ بۆ عیراق له‌جه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆردا دووپاتكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕۆڵی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ له‌ پاڵپشتیكردنی‌ دۆسیه‌ی‌ ئاواره‌كان وئاشتبوونه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌رزنرخاند.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com