سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ سه‌نته‌ری‌ نه‌ما‌ء بۆ مافی‌ مرۆڤ ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ سه‌نته‌ری‌ نه‌ما‌ء بۆ مافی‌ مرۆڤ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ باری‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ وڵات كرا و سه‌رۆك جبوری‌ گوێبیستی‌ شیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ فراوانبوو سه‌باره‌ت به‌ سه‌رپێچیه‌كانی‌ بواری‌ مرۆڤ له‌هه‌موو پارێزگاكانی‌ عیراقدا، كه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری‌ ناوبراو تۆمار كراون له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی‌ هۆكاره‌كان وچۆنیه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و سه‌رپێچیانه‌.

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌ن توانی له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا چه‌ند یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ سنورداركردنی‌ سه‌رپێچیه‌كان وئاماژه‌ی‌ به‌ یاسای لێبوردنی‌ گشتی‌ وپاراستنی‌ شاهیدحاڵه‌كان كرد وه‌كو ده‌ستكه‌وتێكی‌ ئه‌م بواره‌ وگووتی‌ كه‌ ئه‌م یاسایانه‌ كاریگه‌ری‌ زۆریان ده‌بێت له‌سه‌ر بارودۆخی‌ كۆمه‌ڵگه‌ وسڕینه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی‌ قۆناغی‌ رابردوو ودووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌ن له‌رۆژانی‌ داهاتوودا چه‌ند یاسایه‌كی‌ گرنگی‌ تر ده‌رده‌كات.
هه‌روه‌ها جبوری‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ دۆسیه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ وڵاتدا دووچاری‌ چه‌ندین به‌ربه‌ستی‌ گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌ وپێویستی‌ به‌ به‌شداری‌ هه‌موولایه‌ك هه‌یه‌ بۆ هه‌نگاونانی‌ راسته‌قینه‌ به‌ره‌و باشتركردنی‌ بارودۆخه‌كه‌ وچه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری‌ له‌وڵاتدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاندی‌ میوان هه‌وڵ وكۆششی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌ پاڵپشتیكردنی‌ دۆسیه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ وگرنگیدانی‌ بێ سنوری‌ بۆ ئه‌م لایه‌نه‌ به‌رزنرخاند.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
15/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com