نوێنه‌ری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ حه‌وته‌مین به‌شی‌ خێزانه‌ ئاواره‌كان بۆ باشوری‌ له‌تیفیه‌ ده‌كات

به‌فه‌رمانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، نوێنه‌ری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز عه‌بدولمه‌لیك حوسه‌ینی‌ پێشوازی‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ حه‌وته‌مین به‌شی‌ خێزانه‌ ئاواره‌كان بۆ گوندی‌ ئه‌بو عۆسج له‌ باشوری‌ له‌تیفیه‌ كرد.
حوسه‌ینی‌ گووتی‌ كه‌ دۆسیه‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان جێگای‌ گرنگیدانی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانه‌ ودووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ به‌شی‌ حه‌وته‌می‌ ئاواره‌كان بۆ ناحیه‌ی‌ له‌تیفیه‌ قۆناغێكی‌ تره‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كانی‌ تر له‌ڕۆژانی‌ داهاتوودا بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان .
هه‌روه‌ها حوسه‌ینی‌ گووتی‌ كه‌ ناحیه‌ی‌ له‌تیفیه‌ سه‌قامگیری‌ به‌رچاو له‌ڕووی‌ ئاسایشه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت به‌هۆی‌ هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی‌ نێوان هێزه‌كانی‌ ئاسایش و خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ وداوای‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه‌ خزمه‌تگوزاری‌ بۆ ناحیه‌كه‌ دابین بكه‌ن بۆ چه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری‌ تێیدا.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئاواره‌ گه‌ڕاوه‌كان سوپاسی‌ خۆیان ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كرد بۆ به‌دواداچوونی‌ دۆسیه‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان وهه‌ماهه‌نگی‌ كردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ ئاسایش.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
15/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com