هومام حه‌مودی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره بۆ بنیاتنانی قوتابخانه‌كان راده‌گه‌ێنێت وهۆشداری ده‌دات له “كاره‌ساتێكی راسته‌قینه” به‌هۆی كه‌می باڵه‌خانه‌كانی خوێندن
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ هومام حه‌مودی، له‌میانه‌ی ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی گفتوگۆی به‌غدا بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌باڵه‌خانه‌ی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نشتیمانی، كه له‌ژێرناونیشانی (فێركردن له‌دوای سه‌ركه‌وتن … دروستكردنی مرۆڤ وبنیاتنانی ده‌وڵه‌ت) وبه‌هاوكاری له‌نێوان ده‌زگای به‌هجه‌ی باقر و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وسه‌ندیكای مامۆستایان وبه‌شداریكردنی لایه‌نه حكومی ومیلییه‌كان.. وله‌ووته‌ی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌دا، حه‌مودی هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ بنیاتنان ودووباره ئاماده‌كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كانی خوێندن له به‌غدا وپارێزگاكان راگه‌یاند وهۆشداریدا له “كاره‌ساتێكی گه‌وره” كه هه‌ڕه‌شه ده‌كاته سه‌ر دوارۆژی نه‌وه‌كان به‌هۆی كه‌می ژماره‌ی باڵه‌خانه‌كانی خوێندن ودامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌كی بنیاتنان ودووباره ئاماده‌كردنی باڵه‌خانه‌كان ئاشكراكرد.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن ودورگرتنیان له كاریگه‌ری سیاسی وتاكه‌كه‌سی كرده‌وه، له‌ڕێگه‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی نشتیمانی تایبه‌تمه‌ند كه پێكهاتووه له پسپۆڕانی په‌روه‌رده‌و فێركردن وشێوازه‌كانی وانه ووتنه‌وه، بۆ ئاماده‌كردنی پروگرامه‌كانی خوێندن و حه‌مودی ئاشكرایكرد كه تاوتوێی ده‌ركردنی یاسایه‌ك ده‌كات بۆ رێكخستنی بنه‌ماو میكانیزمه‌كانی خوێندن وهه‌مواركردنی یان گۆڕینی پرۆگرامه‌كانی خوێندن وجه‌ختی له‌سه‌ر په‌له‌كردن له ده‌ركردنی یاسای پاراستنی مامۆستا وكاراكردنی خزمه‌تی په‌روه‌رده‌یی كرده‌وه.
هه‌روه‌ها حه‌مودی داوای له حكومه‌ت كرد كه پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كان بۆ مامۆستا دابین بكات وه‌كو یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون وپێداویستیه‌كانی تر بۆ به‌هێزكردن وپاڵپشتیكردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن وداوای هاندانی فێركردنی میللی ورێكخستنی به‌پێی یاسا كرد، له‌چوارچێوه‌ی به‌هێزكردنی نامه‌ركه‌زییه‌ت وپێدانی ده‌رفه‌ت به په‌ره‌پێدان وڕكابه‌رێتی پۆزه‌تیڤ.
له‌كۆتاییدا حه‌مودی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌ی خه‌ڵاتكرد كه به‌شداریان له بنیاتنانی قوتابخانه‌كان له‌هه‌موو ناوچه‌كانی عیراقدا كردووه وه‌كو ” كوریا، ژاپۆن، كوه‌یت، ئێران” جگه له خه‌ڵاتكردنی بۆ ژماره‌یه‌ك له خۆبه‌خشه‌كانی عیراقی ئه‌وانه‌ی كه به‌شداریان كردووه له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كه‌می قوتابخانه‌كان له گوند وشاره جیاجیاكانی به‌غدا و پارێزگاكاندا.