له‌میانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی په‌رله‌ماندا.. هومام حه‌مودی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چه‌ند یاسایه‌ك دووپاتده‌كاته‌وه
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی دارایی، یاسایی، ئابوری و وه‌به‌رهێنان، كۆچ و كۆچبه‌ران، ده‌سپاكی په‌رله‌مان كرد، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی كاری یاسادانان و جێبه‌جێكردنیان وتاوتوێكردنی ته‌واوكردنی یاسا پێویسته‌كانی لای ئه‌و لیژنانه.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی سه‌ردانی جیای بۆ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كرد و چه‌ندین پرۆژه‌و پێشنیاری یاساكان وئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاران له‌لیژنه‌كان وچۆنیه‌تی به‌رده‌وامبوون وكاراكردنی كاره‌كانیان له‌گه‌ڵیاندا تاوتوێكرد وجه‌ختی له‌سه‌ر په‌له‌كردن له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كان له‌ماوه‌ی وه‌رزی یاسادانانی ئێستادا كرده‌وه.
شێخ حه‌مودی داوای له لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا بكه‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چه‌ند یاسایه‌كی په‌یوه‌ندیدار وجه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكی كۆتایی كرده‌وه له‌سه‌ر ناڕه‌زاییه‌تیه‌كانی حكومه‌ت له‌سه‌ر بڕگه‌كانی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2017 و جه‌ختكردن له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری بنه‌مای پسپۆڕی لیژنه‌كان له‌بواری یاساداناندا و ئاماده‌یی خوی نیشاندا بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی له‌به‌رده‌م كاری لیژنه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بیروڕاو سه‌رنج و تێبینی خۆیان سه‌باره‌ت به یاسا به‌رده‌سته‌كان پێشكه‌شكرد و ڕۆڵی شێخ حه‌مودیان له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یاسا گرنگه‌كاندا به‌رزنرخاند.