سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران چاوی‌ به‌ سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ حیواری‌ نشتیمانی‌ ده‌كه‌وێت وتاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ وئاسایش له‌گه‌ڵیدا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، چاوی‌ به‌ سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ حیواری‌ نشتیمانی‌ دكتۆر سالح موتله‌گ كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ ودۆسیه‌ی‌ ئاسایش وبه‌ڕێوه‌چوونی‌ پرۆسه‌ی‌ یاسادانان ومیكانیزمی‌ په‌له‌كردن له‌ده‌ركردنی‌ یاساكان كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ وچاره‌سه‌ره‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كان ورێوشوێنی‌ باشتركردنی‌ متمانه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ كاراكانی‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ و به‌ڕێوه‌چوونی‌ پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان وسه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ عیراقی‌ له‌ شه‌ڕی‌ موسڵ كرا.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر كاركردن بۆ نزیككردنه‌وه‌ی‌ بۆچوونه‌كان له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا، بۆ چه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری‌ سیاسی‌ وبواری‌ ئاسایشی‌ وڵات.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
20/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com